"لەکاتی کارپێکردنی غەتاس دا"
جوتیارێک لەکاتی ئاودانی زەویەکەیدا کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
لە خورماتوو جوتیارێک لەکاتی ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکەیدا، کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
ئیبراهیم خالید، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، “جوتیارەکە تەمەنی 50 ساڵە و خێزاندارە، خاوەنی سێ منداڵە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25.8.2026 وەک پیشەی هەمیشەیی سەرقاڵی ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بووە، لەکاتی کارپێکردنی غەتاسەکەی، کارەبا گرتوویەتی و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.
وتیشی، “کە گەیاندنیانە نەخۆشخانەکەمان، گیانی سپاردبوو، دوای ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی و توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری