ئەمە دووەم کرێکارە لەم ساڵ
لە نێوان دوو باڵەخانە کەوت و گیان لە دەست دا
کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
+964
هەژین فەتاح
ئەمڕۆ دووشه‌ممه کرێکارێک بە ناوی “ح. ح.م” لە كاتی كاركردن له باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وت و گیانی له ده‌ست دا.
كرێكاره‌كه ته‌مه‌نی 58 ساڵه و بە گوێرەی شایه‌د حاڵه‌كان كرێكاره‌كه له نێوان دوو باڵەخانەدا كاری كردووه و له‌سه‌ر دۆسه‌ی دار، كه بۆ هاتوچۆی نێوان هه‌ردوو باڵه‌خانه دانراوه، كه‌وتووه و گیانی له ده‌ست داوه.
964 ده‌زانێت، كرێكاره‌كه خه‌ڵكی شاری دهۆكه.
هێمن سلێمان، بەردەفکی پولیسی دهۆک بە 964ی وت، لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە پرۆژەكانی نیشته‌جێبوون لە سەنتەری پارێزگای دهوک ئه‌و كرێكاره كه‌وتووه و یەکسەر گیانی لەدەستداوه.
وتیشی، بۆ زانینی هۆکاری دروستی گیانلەدەستدانی كرێكاره‌كه، لێکۆڵینەوە لەلایه‌ن بنکەی پولیسی داسنیاوه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رۆكی لقی دهۆکی سه‌ندیكای كرێكاران به 964ی وت، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ، ته‌نیا دوو كرێكار له كاتی كاركردن گیانیان له‌ده‌ست داوه به كرێكاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆشه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌شت كرێكاریش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا