مەولود لە حاجیاوا

بە دەرفەتیان زانیوە و قژ چاکردنیان کردووە بە خۆڕایی

فەرمان مەلاحەسەن – حاجیاوا

لە حاجیاوا ژمارەی سەرتاش، قژ چاککردنیان کردووەتە بێ بەرامبەر، ئەوەش بەبۆنەی لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام “د.خ” و بە دەرفەتیان زانیوە.

رێباز حەکیم یەکێکە لە سەرتاشەکان ئەو بە 964ی وت، ئەمڕۆ سەر چاککردنمان کردووەتە  خۆڕایی و دەمانەوێت بەم کارە خودا لە خۆمان رازی بکەین.

رێباز ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانیەوە دەستمان پێکردووە و تا 12:00ی شەو بەردەوام دەبین، زۆربەی ئەوانەی هاتوون بۆ لامان منداڵ بوونە.

لە زۆربەی شار و شارۆچەکەکان، لەناو مزگەوت و بازاڕ گشتییەکان بە شێوازی جیاواز یادی مەولود دەکرێتەوە، ئەمساڵ لە زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت یادی مەولود بەرز رادەگیرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا