سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

خشتەی موچەی مانگی 8ـی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە

شۆڕش قادری

خشتەی موچەی مانگی 8ـی موچەخۆران و فەرمانبەرانی کوردستان بڵاوکرایەوە و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و رۆژی شەممە 19.9.2026 پڕۆسەکە کۆتایی دێت.

لە رۆژی یەکەمدا تەنیا خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە موچە وەردەگرن و کۆتا رۆژیش لیواکان و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان گیرفانیان گەرم دەبێتەوە.

خشتەی موچەی مانگی 8 لە خوارەوە؛

خشتەی موچەی مانگی 8ـی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە