نەخۆشخانەى فێرکارى شەهیدانى قەڵادزێ... وێنە: پەڕەى فەرمى نەخۆشخانەکە
نەشتەرگەرییەکى گەورە
لە قەڵادزێ: زیاتر لە 70 گرێ لە منداڵدانى ژنێک دەرهێندرا
964+
وریا فەتاح
لە نەخۆشخانەى فێرگارى شەهیدانى قەڵادزێ، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکى گەورە بۆ ژنێک ئەنجامدرا و زیاتر لە 70 گرێ لە ناو منداڵدانى دەرهێندرا.
تەندروستى راپەرین لە راگەیەندراوێکد بڵاوى کردەوە کە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەى فێرگارى شەهیدانى قەڵادزێ، 15 نەشتەرگەرى جۆراوجۆر ئەنجامدراون، بەڵام یەکێک لە نەشتەرگەرییەکان گەورە بووە و 70 گرێ لە منداڵدانى ژنێک دەرهێندارا.
ئەوەشى خستووەتەڕوو کە دوو گرێ و کیسێکى گەورە لە منداڵدانى ژنێکى تر دەرهێندراون.