پۆلیسى سلێمانى:

ئەم گەنجەمان دەستگیرکرد کە جانتایەک و دوو مۆبایلى لە ژنێک دزی بوو

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە جانتایەک و دوو مۆبایلى لە ژنێک دزیوە و مۆبایلەکانیشى فرۆشتووە.

دەستگیرکردنى کەسەکە لە سەر سکاڵاى هاوڵاتییەک بوو کە لە ناو بازاڕى سلێمانى جانتایەک و دوو مۆبایلى لێدزراوە.

بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى سلێمانى، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەستیان لە لێکۆڵینەوە کردووە و بە بڕیارى دادوەر تۆمەتباریان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە.

تۆمەتبارەکە گەنجێکى تەمەن 22 ساڵە و بە بڕیارى دادوەر و بەپێى ماددەى 446 لە یاساى سزادانى عێراپى راگیراوە.

هەرچەندە تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دانى بە تاوانەکەدا ناوە، بەڵام بەپێى راگەیەندراوى پۆلیس، گەنجەکە مۆبایلەکانى فرۆشتووە و جانتاکەشى فڕێداوە کە جل و بەرگى ژنانى تێدا بووە.