ته‌ماته قەزای شێخانى ته‌نیوه و جوتیاران گله‌ییان هه‌یه
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
لە سنووری قەزای شێخان بەرهەمی تەماتە بۆ ئەمساڵ لەچاو سالانی پێشتر باشترە و زەوییهکی فراوانتر بە تەماتە چێندراوە.
ئیدریس خەلەف، جۆتیارێکی خەڵکی شنگالە و لە شێخان تەماتەی چاندووە بۆ 964 ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بەرهەمی ئەمساڵی تەماتە باشە و جۆرەکەیشی زۆر چاکە، بەڵام ده‌ڵێت “ماندووبوونی ئێمە هەمووی بەلاشە، چونكه لەمانگی ئادارەوە دەستمان پێکردووە و ئێستاش نرخەکەی لە بازار هیچ ناکات”.
به‌قسه‌ى ئه‌و جوتیاره، نرخى یەک سندوق تەماتە كە 12 کیلۆگرامه ته‌نیا بە دوو هەزار دینارە.
داوا له حکومەتی هەرێم ده‌كات، هاوردەکردنی تەماتە رابگرێت بۆ ئەوەی بتوانن بە بەهایهکی باشتر بیانفرۆشین .
لایخۆشییه‌وه، ئەندازیار نەجمەدین عەبدوڵا، بەڕێوه‌بەری بەرێوبەرایەتی كشتوكاڵی شێخان به 964ـی راگه‌یاند، بۆ ئەمساڵ لە سنووری قەزاکەیان نزیکەی دوو هه‌زار و 500 دۆنم تەماتە چێندراوە و ده‌شڵێت “بەرهەمەکەی زۆر باشە”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بەهۆی ئەوەی هیچ عەلوەیهك له سنوورى قه‌زاكه‌یاندا نیه، ناتوانن رێژه‌ى به‌رهه‌می ته‌ماته دیاری بكه‌ن.
به‌ڵام ده‌شڵێت “لەچاو ساڵی رابردوو بەرهەم و رووبەری چاندن زیادیکردووە”.
ساڵى 2022 لە سنوورى شێخان هه‌زار و 600 دۆنم زەوی به تەماتە چێندرابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیاتره.
وتیشی “لەگەل بەرێوه‌بەرایەتی گشتی كشتو‌كاڵى دهۆک هه‌موو هه‌واڵێكیان داوه هاوردە کردنی تەماتە رابگرین یاخود باجی لەسەر دابنرێت، بەڵام دواجار بڕیارەکە دەمێنێتەوە لای وەزارەتی كشتوكاڵ”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن