سبه‌ی گه‌رماكه‌ی سووتێنه‌ر نابێت

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما تا سێ پله‌ دابه‌زن.

كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بارودۆخ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری تۆزێکی  سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێمدا .

خێرایى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمه‌تر/کاتژمێر دەبێت

ئاراستەی با/ باکووری رۆژئاوا بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت .

پلەکانى گەرما/ لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7- 9) کم  دەبێت .

سبەی سێشەممە 

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت

خێرایی با/ لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25) کم /ک دەبێت

ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم  دەبێت

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 44 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکوک:  45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  42 پلەى سیلیزى

سۆران:  39 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  45 پلەى سیلیزى