شاندێکیان لەهەولێرە

ژووری بازرگانی و پیشەسازی داوای پاڵپشتی لە بانکی نێودەوڵەتی دەکات

فەرهاد حەسەن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، داوای پاڵپشتی لە بانکی نێودەوڵەتی دەکات بەتایبەتیش بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.

بەپێی راگەیەندراوێکی ژوور، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، پێشوازی کرد لە نوێنەرانی بانکی نێودەوڵەتی کردووە و باسی ئەو خول و راهێنانە هاوبەشانەی بۆ شاندەکە کردووە کە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا ئەنجامیان داوە

باس لەوەشکراوە کە ژووری بازرگانی هەولێر پێویست بە پاڵپشتیی بانکەکە هەیە و بۆیە داوایان کردووە بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، بەتایبەت لەو سێکتەرە ستراتیژییانەی کە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن پێویستیان بە بانکی نێودەوڵەتییە.

لەسەر زاری نوێنەری بانک ئەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ئامادەییان نیشانداوە کە لە بەرنامەی داهاتوویان خولی راهێنانی تایبەت بە پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان و گەشەپێدانی تواناکانیان لە بازاڕدا بکەنەوە.