ئەنجامی دانوستانه‌کەی سویسرا
چوار لیژنە دانوستانە 60 رۆژییەکەی تاران و واشنتن بەڕێوەدەبەن
964+
فەرهاد حەسەن
له ئه‌نجام دانوستانه ته‌كنیكیه‌كانی سویسرا له نێوان تاران و واشنتن، چوار گروپی كار و ده‌ركردنی مۆڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ فرۆشتنی نه‌وتی ئێران و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئازادكردنی 12 ملیار دۆلار له سامانی بلۆككراویان لێكه‌وته‌وه.
میدیا ئێرانییەکان بلاویان کردووەتەوە، دوابه‌دوای كۆتاییهاتنی دانوستانه ته‌كنیكییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له سویسرا، كازم غه‌ریب ئابادی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێكهێنانی چوار گروپی كاری تایبه‌تمه‌ندی راگه‌یاند كه بابه‌ته‌كانی وه‌ك هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان، كاروباری ئه‌تۆمی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و چاودێری و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان پێكده‌هێنن.
ئابادی ئاشكرایكردووە، میكانیزمێك بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌لامه‌تی كه‌شتیه‌كان له گه‌رووی هورمز و دامه‌زراندنی یه‌كه‌یه‌كی پێشگیری له ململانێكان له لوبنان، به به‌شداریی پاكستان و قه‌ته‌ر، په‌سه‌ند كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چوار گروپی كاره‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی: هه‌ڵگرتنی سزاكان، كاروباری ئه‌تۆمی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابوری، و چاودێریكردن و جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.
له رووی داراییشه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، رێكه‌وتنی ئازادكردنی 12 ملیار دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی بلۆككراوی ئێران، به دوو قیست كه هه‌ر قیستێك شەش ملیار دۆلاره چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوێنێش، كه‌ناڵی پرێس تیڤی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، کە ئه‌مریكا مۆڵه‌تی گشتی ده‌ركردووه كه رێگه به فرۆشتنی نه‌وت و به‌رهه‌مه پترۆكیمیاییه‌كانی ئێران ده‌دات و له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه.