هۆشیاری ئاگرنەکردنەوە لە گۆیژەی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دارستان و پاوانی سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی CDO هەڵمەتی هۆشیاری ئاگرنەکردنەوەی لە شاخی گۆیژەی سلێمانی راگەیاندووە.

هەڵمەتەکە بریتییە لە هەڵواسینی پۆستەر بە زمانی کوردی و عەرەبی.

دوای کەوتنەوەی چەند ئاگرێک لە شاخی گۆیژە هەڵمەتەکە راگەیەندراوە.

هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رێکخراوی CDO ئەرکی پاراستن و سەوزکردنی 200 دۆنم زەوی شاخی گۆیژەیان لە ئەستۆیە و ئەو پۆستەرانەیان بە مەبەستی هۆشیاری ئاگرنەکردنەوە بڵاوکردووەتەوە.

وتیشی، “ئەگەر ئاگریش بکرێتەوە دەبێت زۆر هۆشیارانە بکرێتەوە و پاشماوە جێنەهێڵدرێت و دووربێت لە پووش و پەڵاشی شاخەکە”.