پرسی سووریا و ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە

964+

ژێوار خدر

لەسەروبەندی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە لە کاتێکی هەستیاردایە کە ناوچەکە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە و پرسی ئاشتی و سەقامگیری بووەتە ئەولەویەتی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو لا.

دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 17.4.2026 رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەتەوە، لەو دیدارەدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ واشنتن و دوایین پێشهاتەکانی ناو سووریا و رەوشی کورد لەو وڵاتە بە وردی تاوتوێ کران.

دەشڵێت، هەردوولا تیشکیان خستە سەر کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان و جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی کردەوە. گفتوگۆکان لێکەوتەکانی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەی گرتەوە، وەک رێگەیەک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی و تۆم باراک ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێ...

مەسرور بارزانی و تۆم باراک ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر و بەغدایان کرد