رووداوێکی هاوتوچۆ لە شێخان هەشت کەسی بریندار کرد

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

لە رێگەی سەرەکی قەزای شێخان بۆ ناحیەی زێلکان، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و هەشت کەس بریندار بوون.

رووداوەکە کاتژمێر 2:20 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە.

ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە 964ی وت، رووداوەکە لە نزیک گوندی تاق حەرب بوو، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێڵی جۆری تۆیۆتا و مازدا بووە، بریندارەکان گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شێخان.

964 پەیوەندی بە بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای شێخان کرد، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک بۆ راگەیاندن باس بکات.

د.عەبدوڵا ئیبراهیم، بەرێوبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک بە 964ی وت، هیچ بریندارێکی ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکەیان نەگوازراوەتەوە.

964 دەزانێت دووان لەو هەشت کەسەی بریندار بوونە، برینەکەیان سەختە و لە ژێر چاودێری چڕدان.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی