لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە؟

ئاگربەست کۆتایی دێت و ترەمپیش قسەی تازەی هەیە

964+

هەژان هادی

ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی دێت و ترەمپیش قسەی تازەی کردووە، لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە، لێرە بە کورتی و پوختی بیزانە:

ترەمپ لە تروس سۆشیاڵ: پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەیە و خۆشحاڵ نیم بەوەی ئەمریکا لەمێژە رەزامەندی داوە لە راهێنانە سەربازییەکاندا هاوبەشی کۆریای باشوور بکات.

ترەمپ: ئەو راهێنانە تێچوویان زۆرە و بەشێکی زۆریشی وەک هەمیشە لەلایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت

ترەمپ: فەرمانم بە وەزیری جەنگ کرد، راهێنانە سەربازییەکان کەم بکاتەوە

ترەمپ: بەم دواییە داوام لە کۆریای باشوور کرد بەشداربن لە لەناوبردنی توانای ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام ئەوان داواکەمیان رەت کردەوە.

ترەمپ: رێککەوتنی نێوان سعودیە، پاکستان و تورکیا هەنگاوێکی سەرەتایی و گرنگ و گەورەیە.

رۆژی 17.6.2026 یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران واژۆ کرا بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی لە ماوەی 60 رۆژدا، ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی دێت و تا ئێستا رێککەوتن نەکراوە.

سێنتکۆم: ئێمە کاریگەرترین گەمارۆی دەریاییمان لە مێژووی نوێدا ئەنجامدا

قالیباف: دەبێت بگەینە ئاستێک لە باڵانسی هێز، تا نەکەوینە بازنەی جەنگ دواتر ئاشتی و دواتر درێژەدان بە جەنگ

ئاژانسی رۆیتەرز: داتاکان ئاماژە بەوە دەدەن، هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز خاو بووەتەوە، ئەمەش کاریگەری هێرشەکان و نەبوونی بەرەوپێشچوونە لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران

وەزیری دارایی عێراق: داخرانی گەرووی هورمز، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر عێراق هەبووە.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بۆ دەورووبەرى 85 دۆلار پاشەکشێى کرد.

نەوت و کانزاکانی هەولێر: چیتر بڵاوکردنەوەی لیستی بەنزینی 750 دیناری پەیوەندی بە ئێمەوە نەماوە و لە پەیجەکەمان بڵاوناکرێتەوە، چونکە چیتر دابەشکردن و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان پەیوەندی بە لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە نەماوە.