گیانلەدەستدان و برینداربوون هەیە
گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوای کوردستان؛ لە زیندانی کۆبانێ ئاگرکەوتەوە
شۆڕش قادری
لە زیندانی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان ئاگرکەوەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک زیندانیی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
دوای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکان لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی شەهیدکردنی سیپان حوزنی، شەوی رابردوو لە کۆبانێش خەڵک هاتنەسەر جادە، هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و گرژی و ئاڵۆزی روویدا.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12.9.2026 لە زیندانی کۆبانێ ئاگرکەوتووەتەوە، تاوەکو ئێستا زیانەکان بەوردی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەوترێ ژمارەیەک زیندانی گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکیش بەهۆی دوکەڵەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون.
هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکەش نەزانراوە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کۆبانێ کراون.