میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی یاداشتێکی ناڕەزایی دەدەنە حکومەت

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە حکومەتی هەرێم و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکەن.

لە یاداشتنامەکەدا کۆمەڵەکە ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر پێدانی باج و نوێکردنەوەی مۆڵەت کە بۆ هەریەکێکیان دوو ملیۆن دینارە. هەروەها سەبارەت بە کرێی کارەباش نیگەرانن و سەرەڕای ئەوانەش ئێستا حکومەت داوایان لێدەکات ئەو قەرزەی لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لەسەریان کەڵەکە بووە بەیەکەوە بیدەن.

لە شاری سلێمانی 650 رێستۆرانت، 60 هۆتێلی میلی و 485 هۆتێلی گەشتیاری بوونیان هەیە لەگەڵ چەندان گوندی گەشتیاری.

مەحمود تۆفیق، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بارگرانی زۆریان لەسەر دروستبووە و پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

وتیشی، “ئەگەر کیشەکەمان چارەسەر نەکرێت دوور نییە بەشێک لە رێستۆرانت و هۆتێلەکان دەرگاکانیان دابخەن چونکە ئەو پارانە زۆرن و بە خاوەنی ئەو شوێنانە نادرێن”.