منداڵێک و دوو گەنج بێ سۆراغن

رووداوەکانی خنکان لە کوردستان کۆتاییان نایەت؛ سێ تەرم لەناو ئاودان

964+

شۆڕش قادری

رووداوەکانی خنکان لە کوردستان کۆتاییان نایەت و لە ئێستادا سێ تەرم لەناو ئاودان.

چوار رۆژە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵی خەڵکی هەولێر، لە گوندی چەمەی سەربە ناحیەی رۆڤیا لە قەزای بەردەڕەش کەوتووەتە ناو ئاوی زێی گەورە و بێ سۆراغە.

گەنجەکەی ناوچەی سازانی هەڵەبجەش هێشتا نەدۆزراوەتەوە، کە رۆژی هەینی و لەکاتی بەردانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، لە ئاوەمار ئاو بردی.

ئەحمەد لوقمانی تەمەن 26 ساڵیش هەر ونە کە 17ـی ئەم مانگە و لە کاتی راوەماسی

لەناو رووباری سیروان لە کەلار خنکا.