راگەیەندراویان هەیە

هاوپەیمانییەکەی سامەڕایی؛ رێزی دادگا دەگرین و چاوەڕێی بڕیاری دادپەروەرانەین

ئەحمەد مستەفا

هاوپەیمانی عەزم دەڵێ، چاودێری ئەو رێوشوێنە دواییانە دەکات کە پەیوەستن بە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە “موسەننا سامەڕایی” و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە کە دەستگیرکراون.

وە ئاماژەی بە رێزگرتنی تەواوی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری و متمانەی بە دامەزراوە دەستوورییەکان دەربڕی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە وردی چاودێری دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە دەستگیرکردنی موسەننا سامەڕائی و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانێتییەکەمان دەکەین، پێویستە بەپێی دەستوور و یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکرێت و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مافی هەموو لایەنەکان پارێزراو بێت.

وە دەڵێن، رێز لە دادگانی عێراق دەگرین و متمانەمان بە دامودەزگا دەستورییەکانە، پابەندیشین بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکاندا، لەپێناو دەرخستنی راستییەکان و چەسپاندنی دادپەروەری.

ئەوان دەڵێن، موسەننا سامەڕائی بەدرێژایی مێژۆیی خۆی بە هەڵوێستە نیشتیمانییەکانی ناسراوە و بەردەوام پەرۆش بوووە بۆ لێکتێگەیشتن لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا و هەمیشە تایفەگەری رەتکردووەتەوە.

بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە، دەزگای دژە تیرۆر و هێزە ئەمنییەکان بە بڕیاری عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی 47 بەرپرس و پەڕلەمانتاریان دەستگیرکرد، کە ناویان لە لیستی گەندەڵی هەیە و موسەنا سامەڕائی یەکێک بوو لەوان.