ئەم دوو رۆژە گەرماکە بەتینتر دەبێ
لە گەرمیان 44 پلە تۆمار دەکرێت
گەرماکە بەتینتر دەبێ و خۆڵبارینێکی سووکیشمان دەبێ
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ تۆز و خۆڵێکی سووک بە ئاسمانەوە دەبینرێ و سبەینیش تیشکی خۆرەکە بەهێزتر دەبێت.
بەپێی پیشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 29.6.2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵێکی سووک، پلەی گەرماش هاوشێوەی دوێنی دەبێت.
بۆ سبەی سێشەممە گەرماکە بەتینتر دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزتر دەبنەوە، لە گەرمیان دەچێتە 44 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەلەبجە: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 39پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی