رۆیشتەوە سەروو 72 دۆلار

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای دابەزینی نرخى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمڕۆ جارێکی دیکە رووی لە هەڵکشان کردەوە و نرخی هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 72 دۆلار.

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ 29.6.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 30 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 0.43٪ بەزربووەوەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 69 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەڕیژەی 0.95٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبووەنەوەیە نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە شەڕە دەنوکی ئێران و ئەمریکا دەستیپێکردووەتەوە و ناوبەناو لە گەرووی هورمز و دەورووبەری هێرش دەکەنە سەر بەرژوەندییەکانی یەکتر و هەردوولاش یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست و بەڵێنەکانیان تۆمەتبار دەکەن.