بەهۆی شەڕە تەقەوە چوار کەس بریندار بوون

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی کوردستانی کەرکوک چوار کەس بریندار بوون و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەمڕۆ شەممە 15.7.2023 بە هۆی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە چوار کەس بریندار بوون و دوو لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

سەرچاوەیەک لە بنەکەی پۆلیسی عەرەفە بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی کوردستان شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێک روویداوە و لەئەنجامی شەڕەکە چوار کەس کە برا و ئامۆزای یەکترن بریندار بوون.

وتیشی، دەستبەسەر ئەو چەکانەدا گیراوە کە تەقەیان پێ کردبوو ، بە پێ زانیاریە سەرەتاییەکان هۆکاری شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و بریندارەکانیش سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی