پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

964+

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی دەکات، ئەمڕۆ و بەیانی پلەکانی گەرمی بە بەرزیی بمێننەوە، بە جۆرێک لە ناوچەکانی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار دەکرێت و حاجی ئۆمەرانیش کەمترین پلەی دەبێت.

پێشبینییەکانی کەشناسی دەریدەخەن، لە رۆژی یەکشەممەوە پلەکانی گەرمی دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بۆ ئەمڕۆ شەممە بەمجۆرەیە:

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 46 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 42 پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 44 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 48 پلەى سیلیزى

پێشبینیی کەشناسیی هەرێم بۆ رۆژی یەکشەممە بەمجۆرەیە:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ
خێرایی با / 10 – 20 کم/
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سلێمانی : 44
دهۆک : 44
کەرکوک : 47
هەڵەبجە : 45
زاخۆ : 44
سۆران : 42
گەرمیان : 48