شەش کەس بریندار بوبوون

یەکێک لە بریندارانی رووداوە هاتوچۆکەی مەزنێ گیانی لەدەستدا

فەرهاد حەسەن

هاتوچۆی ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، کە یەکێک لە بریندارانی ئەو رووداوە هاتوچۆی لە ناحیەی مەزنێی سەر بە ئیدارەکەیان روویدابوو، گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە رۆژی چوارشەممەی رابردوو روویدابوو، جۆری وەرگەڕان بوو، ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا لاندگرۆزەر لە رێگا لایدا و لە ئەنجامدا خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبا و وەرگەرا.

ئەوکات هاتوچۆی سۆران ئەم رووداوەی بە رووداوێکی سەخت باسکردبوو و ئاماژەی بەوەشکردبوو کە لە ئەنجامی رووداوەکە شەش کەس بە سەختی برینداربوون بەڵام برینی شوفێرەکە زۆر سەخت و مەترسیدارە.

داوای لە شوفێران کردبوو، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.