لە سلێمانی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ گەشتوگوزار بەڕێوەدەچێت

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بۆ گەشتیاری بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی ناساندنی سلێمانی و هەرێمی کوردستانە وەک ناوچەیەکی گەشتیاری.

پێشانگاکە 17.7.2023 تا 20.7.2023 بەردەوام دەبێت و کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆیی و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی بەشداری تێدا دەکەن.

پێشانگاکە لە چوارچێوەی پلانی 10 ساڵەی دەستەی گەشتوگوزاردایە بۆ راکێشانی زۆرترین گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە پێشانگاکەدا لە نێوان کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان چەندان رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی گەشتیاری تێدا ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، “دەرفەتە بۆ هۆتێل و رێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەکان بازاڕ بۆ خۆیان دروست بکەن و کۆمپانیا گەشتیارییەکانیش پاکێجی گەشتیاری ئامادە بکەن”.