تیمێکی خۆبەخشن و دەڵێن مەترسی دروستبووە

لە خورماتوو ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن منداڵان دەگەڕێننەوە بەر خوێندنی کوردی

سیروان خورشید- خورماتوو

ساڵ بەساڵ لە قەزای خورماتوو و دەوروبەری خوێندنی منداڵان بە زمانی کوردی رووی لە کەمبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمساڵ چەند خۆبەخش و چالاکوانێک هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆئەوەی پۆل و هۆڵەکانی خوێندن بە زامنی کوردی لەم قەزایە ئاوادان بکرێتەوە.

پەرژین عەلی، سەرپەرشتیاری هەڵمەتەکەیە، بە 964 ی وت بۆ اموەی هەفتەیەک هەڵمەتەکەمان راگەیاندووە و ئەمڕۆش چوارەم رۆژە خەریکن، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن هانی دایکان و باوکان دەدەن منداڵەکانین بگەڕێننەوە بەر خوێندنی کوردی.

ئەوانەی لەناو هەڵمەتەکەن، کۆمەڵێک مامۆستا و خوێندکار و گەنجی خۆبەخشی خورماتوون هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە بۆ ئەمساڵی نویی خوێندن ھۆشیاری بدەنە خێزانەکان کە منداڵەکانیان بخەنەوە بەر خوێندنی کوردی.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن