لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان

فەرهاد حەسەن

لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر.

شاندەکە، بە سەرۆکایەتی قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، گەیشتە شاری هەولێر و  ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەمنیی تێدایە.

ئامانجی سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر، بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هێزە فیدراڵییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کە هەڕەشە لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.