وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی غاز لە کوردستان، فۆتۆ: سۆشیال میدیا
گازوایل لە 400 دینارەوە بۆ 250 دینار
عێراق غازی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ سوودوەرگرتن لە غازی کوردستان بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، لەگەڵ هەولێر دەستیان بە دیالۆگ کرد.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێکردنەوەی هاورده‌كردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق راگەیاند، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی لەگەڵ تاران رێککەوتن لەسەر ئەوەی نەوتی رەشیان بۆ بنێرن لە بەرامبەر غازدا له بری پاره، بۆ ئەوەی له سزاکانی واشنتۆن خۆیان به‌دووربگرن.
سودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی لە قەیرانەکانی پێشوودا لە هاویندا چاککردنەوەی تۆڕه‌كانی كاره‌با ئەنجام دەدرا، بەڵام ئەمساڵ پێش هاوین چاککردنەوەکان تەواو کران.
هه‌روه‌ها وتی، کۆمپانیاکانی ئیمارات لە سێ كێڵگه‌ی غازدا دەستیان به كار کردووە، کۆمپانیا چینییەکانیش لە قۆناغی دهستپێكردندان، تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئەم خولە 600 ملیۆن پێی سێجا پاشەکەوتی غاز دابین ده‌كات.
پرۆژەی گه‌وره‌ی غازی بەسڕە لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتایی بە قۆناغی دووەمی خۆی دەهێنێت.
له‌م باره‌یه‌وه سودانی وتی، لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکانی كۆمپانیای تۆتال، خولی تایبەت بە مۆڵەتدان و به‌رهه‌مهێنانی غازی بەسرە، عێراق دەستبەرداری غازی هاوردە دەبێت، ئه‌مه له دوو سێ ساڵی داهاتوودا ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا “رازی بووین و دەسەڵاتمان بە وەزارەتی نەوت دا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان، کە غاز بەرهەم دەهێنن، لە رێگەی ئەو بڕە دەتوانین وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كاره‌با کارپێبکەین”.
سودانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، بڕیاریان داوە گازوایلی دابین‌کراو بۆ مۆلیدەکان لە 400 دینارەوە بۆ 250 دینار بۆ هەر لیترێک دابەزێنین.