لە سلێمانی
فێستیڤاڵی فیلم کاری قیرتاوکردنی شەقامێکی راگرت
964+
توانا نەقی
بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم کارکردن لە قیرتاوکردنی شەقامێکی سەرچنار راگیرا.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاولاتیان و شۆفێران دەکەنەوە، بەهۆی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە سلێمانی، هەڵمەتی قیرتاوکردنەوەی شەقامی سەرەکی سەرچنار ئەنجام نادرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، قەرار بوو قیرتاوکردنەکە لە مەودای ترافیک لایتی نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما بەڕێوەچووبا ئێستا شەقامەکە بە سەربەستی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا تەواوبوونی کاتی ڤیستیڤاڵەکە کە بڕیارە چەند ڕۆژێک بخایەنێت.