دیمەنی بەشێک لە شەقامی 30 مەتری، وێنە هاتوچۆی هەولێر
فسفۆڕەکانی بەربەستی نێوان شەقامی 30 مەتری هەولێر دزران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ژمارەیەکی زۆر لەو فسفۆڕانەی کە لە بەربەستەکانی شەقامی 30 مەتری هەولێر دانراون دزران، هاتوچۆی پارێزگاکەش دەڵێت نازانین کێ بردوونی.
بەربەست و فسفۆڕەکان تازە دانراون، ئەو بەشەی شەقامی 30 مەتری دەکەن بە دوو بەشەوە کە لە گەراجی کۆنی هەولێر دەستپێدەکات تاوەکو هۆتێل فەرید.
ئەمڕۆ سێشەممە 11.7.2023، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاند، “نازانین کێ ئەو فسفۆڕانەی بردووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لێکراونەتەوە”.
هاوچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات، “ئەگەر کەسێکتان بینی کە خەریکی ئەو کارە تێکدەرانە بوو، بیدەنە دەست پۆلیس”.