رێگای چەند سەیرانگا و گوندێکی ناحیەی هێرۆ نۆژەندەکرێنەوە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
رێگاى هەریەک لە سەیرانگاکانی دەروینە و مڕە و گوندەكانی دەوروبەری سەر بە ناحیەی هێرۆ، نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، پرۆژەكه بریتیه له تێكەڵەڕێژكردنی ئه‌و رێگایانه.
موحسین حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە +964ـی وت: پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئاسایی بەرێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی راپەرین بـە گوژمەی 115 ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت.
وتیشی “ماوەی تەواوبوونی پرۆژەكە 90 رۆژە و ڕێگای سەیرانگای دەروینە و گوندی سەربەن و ئاوەكە سودی لێ دەبینن”.
ناحیەی هێرۆ، یەکێکە لە شەش ناحیەكانى قەزای پشدەر لە ئیدارەی راپەڕین، ناوەندەکەی شارەدێی ھێرۆیە. چه‌ندین شوێنى گه‌شتیارى لێیه، ژمارەی دانیشتوانی ناحیەکە لەساڵی 2020دا دوو هه‌زار و 259 کەس بووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن