گەنجە ونبووەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

ئه‌و گه‌نجه‌ی ئێوارەی دوێنی له‌ قەزای ئاکرێ ونبوو، دوای 10 كاتژمێر دۆزرایه‌وه‌.

موقه‌ده‌م عیماد حسێن، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی وت، ئێوارەی دوێنێ هەینی گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ له‌ ئاكرێ لە ماڵ چووبووه‌ دەرەوە و هیچ سۆراغێکی نەبووە، تیمەکانی پۆلیس، جگە لەوەی رۆژی هەینییش بوو، به‌ڵام دەستیان بە گەڕان و لێکۆلینەوەی ورد کرد، دواتر بە هاوکاری هاولاتیانی قەزاکە دوای 10 كاتژمێر گەنجەکە دۆزرایەوە.

وتیشی، گەنجەكه‌ خەڵکی سەنتەری قەزای ئاکرێیە و نەخۆشی دەروونیی هەیه‌، کاتێک لە ماڵەوە رۆیشتووه‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخستووه‌، به‌ڵام دواتر لە رێستوڕانتێكی ئاکرێ دۆزرایەوە، کە دیاره‌ ویستویەتی له‌وێدا كار بکات، به‌ڵام پۆلیس ئه‌وی دۆزییه‌وه‌ به‌ ماڵباته‌كه‌ی شادكرده‌وه‌.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا