كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر
“شه‌ریكه دێن له بازاڕ شت ده‌كڕنه‌وه و به گران ده‌یفرۆشنه‌وه كڕیاره‌كانیان”
رێباز یونس
فرۆشیارێكی پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر، نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیاكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل، دێن له كۆگاكانی ناو سه‌ناعه كه‌لوپه‌ل ده‌كڕنه‌وه و به گران ده‌یفرۆشنه‌وه، ده‌شڵێت، ئۆتۆمبێل هەبووە لە لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ئەقلی سووتاوە، كۆمپانیا بە 14 وەرەقە ئه‌قلیان پێ فرۆشتووه.
بڵند محه‌مه‌د له ناوچه‌ی پیشه‌سازی له هه‌ولێر، به 964ی وت، داشكانیان بۆ پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل كردووه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر زیان به‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌وتووه و به نرخی كه‌متر له جومله‌ش كه‌لوپه‌لیان پێداون.
وتیشی، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمپانیاكان جگه له‌وه‌ی سێرڤسیان گرانه و كه‌لوپه‌لیشیان هه‌ر گرانه، كه‌چی دێن له بازاڕ شت ده‌كڕنه‌وه و به گران ده‌یفرۆشنه‌وه كڕیاره‌كانیان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زه‌مانی شه‌ریكه‌یان هه‌یه”.
ئه‌قلی ئۆتۆمبێلیان به 14 وه‌ره‌قه فرۆشتووه، گێڕیان به 18 وه‌ره‌قه فرۆشتووه، كه‌چی لای ئێمه به 200 تا 300 دۆلاره”، ئه‌مه قسه‌ی بڵند محه‌مه‌ده.
ئه‌و فرۆشیاره ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێلی چینی زۆر باشه و به‌لایه‌وه په‌سنده، به‌ڵام كۆمپانیاكان له خه‌ڵكیان كردووه به دێوه‌زمه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلی چینییش ناكڕن، تۆیۆتا و نیسان بكڕن باشتره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا