14 ده‌نگی پێدرا

پارێزگاری نوێی كه‌ركوک هه‌ڵبژێردرا

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ كۆی 15 ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوک، قه‌حتان وه‌هبی وه‌نداوی، كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی توركمانه‌، به‌ 14 ده‌نگ به‌ پارێزگاری نوێی شاره‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14.11.2026 له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوک، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیان بۆ تاكه‌ كاندید بۆ پۆستی پارێزگار دا و تێیدا 14 ئه‌ندام ده‌نگیان به‌ قه‌حتان وه‌نداوی دا و كردیان به‌ پارێزگار، به‌مه‌ش ده‌چێته‌ شوێنی محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، كه‌ ئه‌ویان بووه‌ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ حكومه‌تی عه‌لی زه‌یدی.

په‌یامنێری 964 له‌ كه‌ركوک زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، وه‌نداوی تا سه‌ری ساڵی نوێ پارێزگار ده‌بێت و له‌ دوای ئه‌و پارێزگارێک له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پۆسته‌كه‌ وه‌رده‌گرێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌.