لە چەمچەماڵ خۆیشاردووەتەوە

ئاسایشی هەرێم چەکدارێکی داعشی دەستگیرکرد

هاوبەش ئەبوبەکر

لە نزیک قەزای چەمچەماڵ، کەسێک بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش، لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ هەینی 7.7.2023، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، تۆمەتبارەکە بە مەبەستی خۆحەشاردان رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەلایەن دادگاکانی عێراق، بە مادەی چواری تیرۆر، داواکراو بووە.

“لە ئۆپراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراوی سەرکەوتوو، لە 7.7.2023 لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، توانرا تۆمەتبار (ث، ح، ع) دەستگیربکەن و رادەستی یاسای بکەن”، دەزگای ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت.

دەزگای دژەتیرۆری حکومەتی عێراق هاوکار بووە لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا و زانیاری هەواڵگری بە دەزگای ئاسایشی هەرێم داوە.