سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:

“نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ”

964+

شۆڕش قادری

سەرۆکایەتی هەرێم ئیدانەی هێرشەکەی سەر سعودیە دەکات و دەڵێت، نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوت لە سعودیە و پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ شانشینی سعودیە و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دووپات دەکەینەوە”.

پشتیوانی لەو رێکارانەش دەکات کە حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەیگرێتەبەر.

سەرۆکایەتی هەرێم جەختیش لەوە دەکاتەوە کە نابێت، خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشە و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.

دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم لە خوارەوە؛

“نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ”