دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق _ وێنە: رۆیتەرز
لە زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق
بڕیارە و دراوە کەوتووەکانی ساڵی پار دەرچوون
ئەحمەد مستەفا
خوێندنی باڵای عێراق ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026ی وه‌ك ساڵی نه‌كه‌وتن بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان حساب کرد، تایبەت ئەو خوێندكارانه‌ی بارودۆخ رێگه‌ی پێنه‌داون قۆناغه‌كه ببڕن.
بەڵام، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە بەهۆی خەش و ساختەکاری سزادراون لەو ساڵەدا.
لە نوسراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 12.9.2026 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق باسی لەوەکردووە، بڕیاره‌كه خوێندكارانی هه‌ردوو كه‌رتی خوێندنی به‌یانیان و ئێواران ده‌گرێته‌وه، به سه‌رجه‌م سیسته‌مه جیاوازه‌كانی خوێندن له زانكۆ حكومییه‌كان و كۆلێژه ئه‌هلییه‌كان.
هحساب نەکردنی ساڵی نه‌كه‌وتن ئه‌و خوێندكارانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی قۆپیه‌كردن، ساخته‌كاری له به‌ڵگه‌نامه‌كان یان وه‌رگرتنی سزای دیسپلینی، تۆماری خوێندنیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.