ژمارەیەک کارمەندى هێزە ئەمنییەکان بریندارن

لە دەورووبەرى دیمەشف تەقینەوە روویدا

وریا فەتاح

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە پاسێکی گواستنەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا لە گوندەوارەکانی دیمەشق، چەندین کارمەندی ئەمنی بریندار بوون.

تەلەفزیۆنى فەرمى سوریا بڵاوى کردەوە کە رووداوەکە لەسەر رێگای نێوان (مەعروونە – سەیدنایا) روویداوە. تەقینەوەکە لە کاتی تێپەڕبوونی پاسەکەدا بووە و بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی ناوخۆ.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) وێنەی پاسە ئامانجکراوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت زیانێکی زۆر بە پاسەکە گەیشتووە، جامەکان و دەرگاکانی شکاون و پارچە شووشە بەسەر کوشنەکانی پێشەوەدا بڵاو بووەتەوە.