لەسەر ئاگرەكەی رەشانكێ چوار كەس دەستگیر كران
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
بەهۆی ئاگرەكەی گوندی رەشانكێ لەلایەن پێشمەرگەی ژینگەوە چوار كەس دەستگیركران.
رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەكانی پێشمەرگەی ژینگەی دهۆك بە 964ی وت، چوار كەسیان دەستگیر كردووە، كە هۆكاری سەرەكی ئاگرەكە بوون.
ئێستا لە بەشی پێشمەرگەی دارستانی دهۆك، لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.
گوندی رەشانكێ سەربە ناحیەی زاوێتەیە، لە ئاگرەكەی ئەمڕۆدا دە دۆنم باخ و دارستان و دار سووتان.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد