22ى ئاب
ساڵێک بەسەر دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگیدا تێپەڕی؛ یاسا یەکلایی دەکاتەوە یان سیاسەت؟
ژووى هەواڵ
ساڵیک بەسەر ئەو شەوەدا تێپەڕى کە لاهور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و چەکدارانی ناو هۆتێل لالەزار لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن. رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025، دوای ئەوەی هێزێکی زۆری ئەمنی گەمارۆی هۆتێلەکەیان دا و شەڕێکی چەند کاتژمێری ڕوویدا.
دەستگیرکردنەکە بەپێی فەرمانێکی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بوو بە تۆمەتی “رێککەوتن بۆ ئەنجامدانی تاوان”، دواتریش تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی خرایە پاڵ لاهور شێخ جەنگی و سەلمان ئەمین (ئەژی ئەمین)، کە لەلایەن کەسوکار و پارێزەرەکانیانەوە بە توندی رەتکرایەوە و بە “سیناریۆ” وەسف کرا.
ئەم رووداوە کە خاڵی کۆتایی ململانێیەکی درێژخایەنی نێوان دوو ئامۆزاکەی یەکێتی بوو، تا ئێستاش دۆسیەکەی لە دادگا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە. پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی دەڵێن دادگای سلێمانی ئامادە نییە دۆسیەکە بنێرێتە دادگای پێداچوونەوە لە هەولێر. لەکاتێکدا لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگی پرۆسەکە بە “دەستوەردانی سیاسی لە دادگا” دەزانن، یەکێتییەکان جەخت لە “شەفافیەتی دادگاییکردنەکە” دەکەنەوە.
ئەمڕۆ ساڵێکی تەواو بەسەر ڕووداوەکانی لالەزاردا تێدەپەڕێت، چاوەکان لەسەر داهاتووی ئەم دۆسیەیەن بزانرێت ئایا کۆتایی چیرۆکەکە بە یاسا دەنووسرێتەوە یان بە سیاسەت؟.