ئاگرێکی گەورە لە هەریر کەوتەوە
964+
ئاکام غەفوور
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023، ئاگرێکی گەورە لە پوش و پاوانی دەشتی هەریر کەوتەوە و هێشتا هۆکارەکەی نەزانراوە.
ئەو پوش و پاوانەی سووتاوە لە سنووری زەوییەکانی خوار قوڵاتەسوورە، بە ئاراستەی گوندی قاسمیە و باشورە رۆیشتووە و بەشێک لە خەڵکی گوندەکە دەڵێن ئاگرەکە نزیک دەبێتەوە لە سنووری گوندەکانیان.
ئاگرەکە بە قسەی خەڵکەکە بێت لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و هەموو لایەک لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی.
زانیاری دێت..