شەشەم بەشە خۆراکی بایەعی دابەشدەکرێت

964+

فەرمان سادق

هەفتەی داهاتوو دەستبە دابەشکردنی شەشەم بەشە خۆراکی بایەعی دەکرێت.

ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی لە تویتێکدا دڵنیایی دایە هاوڵاتیان لەسەر بەردەوامی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە و ئاماژەی بەوەدا کە بڕێکی باش خۆراک ئەمبار کراوە.

وەزیری بازرگانی، ئەوەشی خستەڕوو کە سیستمی ئێستای پسوولەی خۆراک، سیستمێکی کلاسیکییە و کردنی بە ئەلیکترۆنی زۆر گرنگە و رەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر چەندایەتی و چۆنایەتی بەشە خۆراکی مانگانەی بایەعی دەبێت.

لەمساڵدا بە قسەی وەزیری بازرگانی بێت ئەوە شەشەم بەش خۆراکی بایەعییە بەسەر هاوڵاتیان دابەش بکرێت، بۆ ئەم مانگەش بڕیارە برنجی تایلەندی دابەش بکرێت.

ئەسیر غرێری، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تێکچوونی بەشێک لە خۆراکەکان یان خراپی کوالێتیان رەتکردەوە و دەڵێت: تاقیگەکانمان لە ئاستێکی بەرزدان، بۆیە دڵنیا بن هیچ خۆراکێکی تێکچوو لە بەشە خۆراکی مانگانە دابەش ناکرێت.