ئاوارەکانی “خرابوكل” داوای قوتابخانە بە زمانی عەرەبی دەكەن
964+
هەژین فەتاح – دهۆک
بەشێك لە ئاوارەكانی موسڵ كە لە قەزای سێمێل و لە گەڕەکی خرابوکل نیشتەجێن، داوا دەكەن قوتابخانەیان بۆ بكرێتەوە بە زمانی عەرەبی.
لە قەزای سێمێل هەشت قوتابخانە هەن، سەر بە پەروەردەی سێمێڵن و بە زمانی كوردی، شێوەزاری بادینی دەخوێنن، ئەو ئاوارانەی كە لە موسڵەوە چوونەتە ئەوێ داوای قوتابخانەی زمانی عەرەبی دەكەن.
لە یەكێك لە قوتابخانەكانی سێمێل و بە تایبەتت لە گەڕەکی خرابوکل، لە دەوامی سێیەمدا قوتابیەكان بە زمانی عەرەبی دەخوێنن، بەڵام كاتەكەیان كەمە و فریای وانەكانیان ناكەون.
حەسەن چەلەبی، بەڕێوبەری پەروەردەی سێمێل بە 964ی وت، بە ناچاری بەو شێوەیە قوتابخانەكان بەڕێوە دەبەن.
ئەمیرە محەمەد، دایكی یەكێك لە قوتابییەكانە، بە 964ی وت، “داوا دەكەین قوتابخانەی عەرەبی بۆ منداڵەكانمان بكرێتەوە”.
قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆكە، 14 كیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆكەوە دوورە، دانیشتوانەكانی جگە لە کورد، کوردت ئێزدی، ئاشووری و ئەرمەنین.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا