رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی نەما
لە سبەینێوە تۆماری خانوبەرەی سلێمانی تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانی بڵاویکردوە، لە سبەینێ دووشەممە لە مامەڵەکانیان بۆ هاوڵاتیان تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش هاوڵاتیانیان لەمە ئاگادار کردووەتەوە.
پاڵپشت بە راسپاردەی دەستەی راوێژکاریی هەمیشەیی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بە ژمارە 1463 لە 16.2.2026 کە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە بە ژمارە 3986- 11 لە 1.7.2026 گشتاندنی پێکراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دوایین رۆژە کە کارکردنە بە رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی لەو بەڕێوەبەرایەتیە دەکرێت و لە سبەینێوە 31.8.2026 تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت.