دەستکرا بە دابەشکردنی ئاردی مانگی تەمووز

964+

فەرمان سادق

وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی تەمووزی راگەیاند کە دەکاتە پێنجەم بەشە ئارد لەم ساڵدا بەسەر هاوڵاتیان دابەش بکرێت.

لەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی چوار بەشە ئاردی بەسەر هاوڵاتیان لە رێگەی پسوولەی خۆراک دابەشکردووە، بڕیارە چوارشەممە 5.7.2023 دەستبە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی تەمووز دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق، داوا لە بریکارەکانی خۆراک لە پارێزگاکان دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی پارێزگاکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی نۆرەی وەرگرتنی کاتی پێدانی بەشە ئاردی مانگی تەمووز.