ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه له ئێمباپێ ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مەدرید هەڕەشەی لە کیلیان ئێمباپێی یاریزانی فەڕەنسی کرد، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێبكاته‌وه، لای ئه‌وان بابه‌تی ئه‌و كۆتایی دێت.
له‌م رۆژانه‌دا كه ئێمباپێ رایگه‌یاندووه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێناكاته‌وه، هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به چوونی یاریزانه‌كه بۆ ریال مه‌درید زۆر گه‌رم بووه.
گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كه‌ی پاریس له هاوینی 2024 كۆتایی دێت.
له نوێترین پێشهاتیشدا ماڵپه‌ڕی دیڤێنسا سێنترالی ئیسپانی، كه له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه نزیكه، بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ریال مه‌درید به فائیزه عه‌ماریی دایكی ئێمباپێیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێبكاته‌وه، ئیتر لای ئه‌وان بابه‌ته‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ مه‌درید كۆتایی دێت.
دیفێنسا سێنتڕاڵ ده‌ڵێت، هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ داهاتووی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان.
هەواڵەکان باسیان لەوە کردووه، یانه‌ی سانجێرمان پێشنیاری بۆ ئێمباپێ کردووە گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 2025 نوێبكاته‌وه و لە بەرامبەردا بڕه‌پاره‌یه‌كی وه‌ك پاداشتی دڵسۆزی پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها خاڵێكیش له گرێبه‌سته‌كه‌یان زیاد بكه‌ن، كه رێگه‌ی ده‌ده‌ن له هاوینی 2024 به‌رامبه‌ر 200 ملیۆن یۆرۆ یانه‌كه جێبهێڵێت.
بە گوێرەی “دیفێنسا سێنتڕاڵ”ی ئیسپانی، فائیزە عەماریی دایک و بریکاری ئێمباپێ، ئێستا لە دانوستاندایە لەگەڵ سانجێرمان بۆ دۆزینەوەی باشترین چارەسەر، كه له سوودی هه‌موو لایه‌ك بێت.
ئێمباپێ لای خۆیه‌وه بڕیاری داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه، به‌ڵام یانه‌ی پاریس فشاری زۆری له‌سه‌ر داناوه و پێیان وتوه، یان نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ت، یان ئه‌م هاوینه یانه‌كه جێده‌هێڵیت.