"ئیسکان بە عەرەبانەوە جوانە"

کاسبکارانی ئیسکان داوا دەکەن لە شەقامەکە دەست بە کار بکەنەوە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بڕیاری لابردنی مێز و عارەبانەکانی ئیسکان کاسبکارانی شەقامەکەی تووڕەکردووە و داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێت دەست بە کارکردن بکەنەوە.

ئەحمەد شەمزین، پەیامنێری 964 چووەتە لای کۆمەڵێک کاسبکاری ئیسکان و ئەوان دەڵێن، “زیاتر لە 600 کاسبکارین کە ئێستا بێکار بووین، ئێمە کرێچی و قەرزارمان تێدایە، هەمانە کە بژێوی چەند خێزانێکی لەسەرە.”

هەرمان رەشاد کە ماوەی چوار ساڵە لە ئیسکان کار دەکات دەڵێت: لاریمان نییە لە رێکخستنەوەی شەقامی ئیسکان، بەڵام پێویستە جێگایەکمان بۆ دیاری بکین تا دەست بکەینەوە بە کارکردن.

964 داواکاری ئەو کاسبکارانەی گەیاندە لای سەنگەر محەمەد، سەرۆکی شارەوانی یەکی هەولێر و وتی: هەر کەلوپەلێک ببێتە هۆی ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ ئەوا بەپێی یاسا دەبێت لایببەین.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا