سلێمانى

ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا؛ لەسەرەى بەنزین جێهێڵدرابوون

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى سلێمانى زۆرى وت کە ئۆتۆمبێلەکانتان لە سەرەى بەنزین جێنەهێڵن، وادیارە هێشتا کەسانێک گوێیان بەم هۆشدارییە نەداوە، بۆیە ئەمشەو دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا گرت.

هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە کە مەفرەزەکانیان پاش بەدواداچوون و لە پێناو بەرژەوەندى گشتى، سەردانی چەند بەنزینخانەیەکیان کردوو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەرەی بەنزیندا بەجێهێلدرابوون سزای داراییان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە ژمارەیان هەیە و ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە بێ سەرەتان رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن کران.