ڤیدیۆ: به‌ندكراوێك له به‌ندیخانه‌ی خانه‌قین رای كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست تۆڕی 964 كه‌وتووه و هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، به‌ندكراوێك له به‌ندیخانه‌ی خانه‌قین رای كردووه، پۆلیسیش هیچ لێدوانێك له‌مباره‌یه‌وه نادات.
راكردنی به‌ندییه‌كه، دوێنێ بووه و له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی خانه‌قین رای كردووه، كه به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كراوه.
964 په‌یوه‌ندی به پۆلیسی خانه‌قینه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده‌نین هیچ لێدوان و روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی بابه‌ته‌كه بده‌ن.
په‌یامنێری 964 له خانه‌قین زانیاریی ئه‌وه‌ی دا، چه‌ندان مه‌فره‌زه و خاڵی پشكنین له ناو خانه‌قین دانراوه و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی به‌ندییه راكردووهكه ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه ده‌ستگیری بكه‌نه‌وه.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له هه‌ندێك په‌یجی سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ندییه‌كه له رێگه‌ی كونی موبه‌ریده‌وه رایكردبێت.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی رایكردووه، له‌سه‌ر دزینی پاره و زێڕ له ماڵێك ده‌ستگیر كراوه و یه‌كه‌مجاریش نییه به‌هۆی دزیكردنه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.