سەرپێچییە دیارەکان چی بوون؟

هاتوچۆی راپەڕین بازگەی داناوە و دەڵێ؛ لێپرسینەوە بۆ هەمووکەسێکە

964+

فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین

پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین لە رێگای دانانی مەفرەزەی گەڕۆک سزای ئەو شۆفێرانە دەدات کە رێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ ناکەن، ئەمڕۆ جامرەش و بەسەرچوونی مۆڵەت دیارترین سەرپێچییەکان بوون.

دەسەڵات بە مەفرەزکان دراوە و خۆیان دەڵێن، لێپرسینەوەکە بۆ هەمووکەسێکە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.4.2026، عەلی عەبدوڵا وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی راپەرین بە 964ی وت، مەفرەزەی گەڕۆکمان داناوە ۆۆ لێپرسینەوە و سزادانی هەموو ئەو کەسانەی رێنمایی هاتوچۆ جێبەجێ ناکەن.

وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین دەڵی، بەشێک لە شۆفێران مۆڵەتیان بەسەرچووە یان جامیان رەشکردووە، لێپرسینەوەی ئێمە بۆ هەموو ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتا و بە سەرەتاکانە.

بەقسەی عەلی عەبدوڵا، ئەوان دەیانەوێت رێکخستنی رێگا و پاراستنی ئاسایش زیاد بکەین بە توندکردنەوەی سزادان و چاودێری، وە وتی، لێپرسینەوەی ئەمڕۆی ئێمە بۆ سبەینێی ئەوانە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

چوار رۆژ ماوە بۆ بەلەم و جێت سکییەکانی راپەڕین دانرا

چوار رۆژ ماوە بۆ بەلەم و جێت سکییەکانی راپەڕین دانرا