شکانی دەستی گەشتیارێک بووە هۆکار
له زاخۆ تیمێکی تەندروستی بۆ هاوینەهه‌واره‌کان دانرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
تیمێکی تەندروستی لە هاوینەهه‌واره‌کانی زاخۆ جێگیرکرا بۆ ئەوەی تەندروستی گەشتیاران گەرەنتی بکرێت.
دوای کەوتنی گەشتیارێک لە پایەکانی سیلاڤی شەڕانش و شکانی دەستی ئەو گەشتیارە، قایمقامیەتی زاخۆ لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی تیمێکی تەندروستی لە شەرانش جێگیرکرد، بۆ ئەوەی چارەسەری گەشتیاران بکرێت لە هه‌ر ئه‌گه‌ر و رووداوێكدا.
تیمەکە پێکدێت لە تایبەتمەندیەکانی ( فریاگوزارى خێرا، چاودێری چڕ، شکان و چارەسەری سەرەتایی).
تیمه‌كه ئەمبۆڵانسێکى له‌گه‌ڵدایه بۆ گواستنەوەی گەشتیارانی نه‌خۆش بۆ نەخوشخانەی زاخۆ یاخود قەزای باتیفا بە پێی حاڵەتی نەخۆشیەکە.
چیا ئەمین، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بە 964ـى راگه‌یاند، جێگیرکردنی تیمەکە بۆ ئەوەیە تەندروستی گەشتیاران گەرەنتی بکرێت، وتیشی ” ئێمە خزمەتی گەشتیاران دەکەین بۆ ئەوەی هیچ گله‌ییەکیان نەبێت”.
باسی له‌وه‌شكرد، له ئێستادا تەنیا یەک تیمیان له ناوچه‌ى شەڕانش داناوه، چونکە ئه‌و ناوچه‌یه نزیكى هەموو ناوچە گەشتیارییه‌كانى دەشتەتەخ و پەرەخ و سیلاڤی شەرانش و شکەوتی بهێره.
وتیشی “هاوینەهه‌واره‌کانی تر نزیکن لە قەزای باتیفا و ناحیەی بێگوڤا بۆیە لەو شوێنانە پێویست ناکات هیچ تیم دابنێن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن